Kurdistan24 · 25 Nov 2026
بەرگریی شارستانی هەولێر: ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و زیانی گیانی نەبووە
پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چبس کەتووەتەوە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێریش رایگەیاند، ئاگرە کۆنتڕۆڵ کراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2026، ئەحمەد عەبدولسەمەد، پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چبس لەسەر رێگەی هەولێر- بەحرکە ئاگری گرت و بە هۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی بە شوێنەکە کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
⬅ Back home
Read full article ➡