ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە کەرکووک و زیقار هەوڵی بەقاچاخبردنی نەوت پووچەڵ دەکاتەوە
VAR · 25 Nov 2026

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە کەرکووک و زیقار هەوڵی بەقاچاخبردنی نەوت پووچەڵ دەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، لە ڕاگەیەندراوێکدا پووچەڵکردنەوەی دوو هەوڵی دزین و بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی لە هەردوو پارێزگای کەرکووک و زیقار ئاشکرا کرد. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەزگاکەدا بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی دزینی سامانی گشتی و بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمەکانی.


⬅ Back home Read full article ➡