VAR · 25 Nov 2026
گەرمیان دەنگە ڕەسەنەکەی خۆی دەباتە باوەشی مەریوان؛ شەوێکی پڕ لە مەقام و هونەر چاوەڕێی هونەردۆستان دەکات
لە شەوێکی پڕ لە سۆز و هونەری ڕەسەنی کوردیدا، ئاواز و مەقامە ڕەسەنەکانی گەرمیان تێکەڵ بە کەشوهەوای هونەردۆستانەی شاری مەریوان دەبن و کۆنسێرتێکی تایبەت بۆ ئارەزوومەندانی مۆسیقا و مەقامی کوردی ساز دەکرێت. بڕیارە شەوی هەینیی داهاتوو، هونەرمەندی دیاری بواری مەقام و گۆرانیی ڕەسەن، محەمەد گەرمیانی، بە یاوەریی گرووپی مۆسیقای قەڵای شێروانە، لە هۆڵی نەشاتی شاری مەریوان، کۆنسێرتی تایبەتی «مەقاماتی گەرمیان» پێشکەش بکات.
⬅ Back home
Read full article ➡