Rudaw · 25 Nov 2026
بەڕێوەبەری کارگەی چیمەنتۆی دابین: هاتنی نەوتی رەش بۆ کارگەکەمان بەردەوامە
بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن لە کارگەی چیمەنتۆی دابیندا، رەتیدەکاتەوە ناردنی نەوتی رەش بە نرخی پاڵپشتیکراو لەلایەن بەغداوە راگیرابێت و دەڵێت، تاوەکو ئێستا بەردەوامە. رۆژی 25ی تشرینی دووەمی 2026، سەردار حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن لە کارگەی چیمەنتۆی دابین لە پارێزگای هەولێردا، لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی ئابووریدا کە محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشی دەکات، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری راگرتنی بەرهەمە نەوتییەکان بەتایبەتی نەوتی رەش نەچووەتە واری جێبەجێکردنەوە و ناردنی بۆ کارگەکەیان بەردەوامە.
⬅ Back home
Read full article ➡