قایمقامی هەولێر: نابێت فەرمانگەکان و کەرتی تایبەت رێگری لە کارمەندان بکەن بۆ بەشداری لە خۆپیشاندان
Rudaw · 25 Nov 2026

قایمقامی هەولێر: نابێت فەرمانگەکان و کەرتی تایبەت رێگری لە کارمەندان بکەن بۆ بەشداری لە خۆپیشاندان

بڕیارە سبەی لە شاری هەولێردا خۆپیشاندانێک دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەبچێت؛ قایمقامی شارەکە داوا لە فەرمانگەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکات رێگری نەکەن لە فەرمانبەران و کارمەندان بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا. ناڕەزاییەکانی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان دژی بڕیارەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فراوانتر دەبێت؛ بڕیارە سبەی کاژێر 10:30ی بەیانی لە نزیک قەڵای هەولێردا خۆپیشاندانێکی فراوان بەڕێوەبچێت.


⬅ Back home Read full article ➡