کەسێکی دیکە لە رووداوەکەی رێگای بەحرکە گیانی لەدەست دا
964media · 25 Nov 2026

کەسێکی دیکە لە رووداوەکەی رێگای بەحرکە گیانی لەدەست دا

964+ کۆسرەت ئەحمەد بریندارێکی رووداوە هاتوچۆیەکەی ئەمڕۆی رێگای بەحرکە گیانی لەدەست دا و بوونە دوو، پۆلیسی هاتوچۆش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات. ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی هەولێر – بەحرکە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سەرەتا هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، بەڵام لە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەست دا. پەیامنێری 964 لە بەردەم پزیشکی دادی ئامادەبوو، پشتڕاستیکردەوە تەرمی هەردوو هاوڵاتی رادەستی کەسوکارەکانیان کرانەوە، کە پیاوێک و ژنێکن.


⬅ Back home Read full article ➡