Rudaw · 25 Nov 2026
پزیشکیان: خۆزگە لە جەنگدا دەکرامە ئامانج و ئاسوودەدەبووم
سەرۆککۆماری ئێران رەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە بەگوتەی خۆی دووبەرەکی دروستدەکەن و دەڵێت: "خۆزگە لە جەنگدا دەکرامە ئامانج و ئەو هەموو تانەیەم نەدەبیست"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، نابێت ئاشتییەک رەتبکرێتەوە کە تەنانەت "دووژمن" پێشنیازی دەکات. رۆژی چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەراوێزی سەردانێکدا بۆ خوراسانی رەزەوی و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکڤانانی پارێزگاکە، گوتارێکی لەسەر دۆخی ئێستای وڵاتەکەی و ناوچەکە پێشکێشکرد.
⬅ Back home
Read full article ➡