داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش
Rudaw · 25 Nov 2026

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە حەسەکە بە رووداوی راگەیاند، دوو خۆکوژی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئاسایش لە گەڕەکی مشێرفە لە حەسەکە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، یەکێک لە خۆکوژەکان بە ماتۆڕسکیل هێرشی کردووە و ئەوی دیکەشیان لەبەردەم دەرگاکە خۆی تەقاندووەتەوە. دەوروبەری شوێنی رووداوەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە گەمارۆ دراوە. مەروان عەلی، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی حەسەکە رایگەیاند، دوو کەس کوژران و 5 کەسی دیکەش لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.


⬅ Back home Read full article ➡