Kurdistan24 · 25 Nov 2026
لە پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان پێشانگایەکی کتێب کرایەوە
لە هۆڵی کولتووری و هونەریی شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پێشانگەیەکی بەرفراوانی کتێب بە پێنج هەزار ناونیشان و 30 هەزار بەرگ کتێب بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی کراوەتەوە و بۆ ماوەی یەک مانگ دەرگاکانی بە رووی خوێنەراندا کراوە دەبێت. پێشانگەکە لە 11ی تشرینی دووەمەوە دەستی پێ کردووە و تێیدا بوارە جیاوازەکانی وەک ڕۆمان، شیعر، فەلسەفە، زانست، پزیشکی و کتێبی منداڵان نمایش کراون، هاوکات بە داشکاندنی لە 15% تاوەکو 50% پێشوازی لە خوێنەران دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡