پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگاکانی گوندی ئاوەکەڵە دەستی پێکرد
964media · 25 Nov 2026

پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگاکانی گوندی ئاوەکەڵە دەستی پێکرد

964+ ئەحمەد مستەفا پرۆژەیەکی نوێی خزمەتگوزاری بە بودجەی 75 ملیۆن دینار لە گوندی ئاوەکەڵەی سەر بە ناحیەی زەڕایەن کەوتە بواری جێبەجێکردن،ئەوەش بۆ باشترکردنی رێگاکان و خزمەتگوزارییەکانی دانیشتووان ناوچەکە. بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەرایەن رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن لەگەڵ رزگار غەفور، قایمقامی شارەزوور، و ژمارەیەک بەرپرسی ناوخۆیی، سەردانی گوندی ئاوەکەڵەیان کرد بۆ بەسەرکردنەوەی پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگاکانی گوندەکە.


⬅ Back home Read full article ➡