Kurdistan24 · 26 Nov 2026
عەبوودی: جووڵەپێکردنی سوپا بە ئاراستەی هەرێمی کوردستان راست نییە
حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، هیچ راستییەک لەبارەی جووڵەی یەکەکانی سوپا بەرەو کوردستان نییە، هاوکات سەرۆکوەزیران جەختی لە پاراستنی گەلی کوردستان، مافە دەستوورییەکانی و دوورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە هەر ناکۆکییەک کردووەتەوە. گوتەبێژی حکوومەتی عێراق لەبارەی جووڵەی هێزە سەربازییەکان رایگەیاندووە: "هیچ راستییەک لەبارەی جووڵەی یەکەکانی سوپا بەرەو کوردستان نییە، هەروەها سەرۆکوەزیران جەختی لە پاراستنی گەلی کوردستان کردووەتەوە، نەک هەڕەشەلێکردنی."
⬅ Back home
Read full article ➡