هێرشی حووسییەکان و تەقینەوەی مینی دەریایی لە هورمز نرخی نەوتیان بەرزکردەوە
Rudaw · 26 Nov 2026

هێرشی حووسییەکان و تەقینەوەی مینی دەریایی لە هورمز نرخی نەوتیان بەرزکردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەرەتای مامەڵەکانی ئاسیادا نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە و درێژەی بە دەستکەوتەکانی رۆژی پێشووی دا، بەهۆی نیگەرانییەکان لەسەر خستنەڕووی نەوت. ئەمەش دوای ئەوەی حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی سعودیەیان پێکاوە و لانیکەم دوو کەشتیش لە تەنگەی هورمز بەر مینی دەریایی ئێران کەوتوون. نرخی نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ 10 سەنت یان بە رێژەی 0.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 94.71 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.


⬅ Back home Read full article ➡