964media · 26 Nov 2026
لە چەند شوێنێکی پایتەخت سەرەیەکی دوورودرێژ بۆ بەنزینی 750 دیناری گیراوە
964+ شۆڕش قادری کۆتایی هەفتەیە و جەوەکەش ماڵی چوونەدەرەوە و سەیرانە، بۆیە لە چەند شوێنێکی هەولێری پایتەخت سەرەیەکی دوورودرێژ بۆ بەنزینی 750 دیناری گیراوە. وەک بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.11.2026 لە 37 بەنزینخانەی سنووری پارێزگاکە ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت. هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێ و شۆفێرانیش دەبێ، جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی، کارتی نیشتمانیشیان پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.
⬅ Back home
Read full article ➡