Kurdistan24 · 26 Nov 2026
قایمقامی هەولێر: پێشبینی هەزاران کەس لە خۆپیشاندانەکان دەکەین
قایمقامی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بڕیارەکانی دوو رۆژ لەمەوبەری حکوومەتی فیدراڵیی عێراق، کاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ لە سەنتەری هەولێر و لە بەردەم باخی شار، خۆپیشاندانێکی فراوان و ئاشتیانە بەڕێوە دەچێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2026، بە گوتەی نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر، هێزە ئەمنییەکان لەوانە پۆلیس، هاتوچۆ و ئاسایش، پلانی تەواویان بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆپیشاندەران داڕشتووە.
⬅ Back home
Read full article ➡