PUK Media · 26 Nov 2026
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بەبەرزی هێشتووەتەوە
ئەمڕۆ 26ی11ی2026، نرخی نەوتی برێنت و تەکساس بەرزبوونەوەی زیاتریان بەخۆیانەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەزیاتر لە 96 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، هۆکارەکەشی بۆ هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە و تەقینەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەروی هورمز دەگەڕێتەوە. ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی نەوتی خاوی برێنت 11 سەنت بەرزبووەوە و بە 96 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش 36 سەنت بەرزبووەوە بە 85 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡