Rudaw · 26 Nov 2026
بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت
ریکاردۆ تراد، سەرۆکی جێبەجێکاری لیژنەی رێکخەری مۆندیالی 2014ی بەرازیل پێیوایە، ناکۆکییە نێوخۆییەکانی نێو ئیسپانیا، لەبارەی ئەو یاریگایەی میوانداریی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 دەکات، وا دەکات چانسی مەغریب لە میوانداریکردنی یاریی کۆتایی مۆندیال، بەهێز ببێت. ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب بەهاوبەشی میوانداریی مۆندیالی داهاتوو دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە، کام یاریگا میوانداریی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەکات.
⬅ Back home
Read full article ➡