Kurdistan24 · 26 Nov 2026
رۆبۆتە نانۆییەکان لە رێگەی رووناکییەوە دەرمان دەگەیەننە مێشک
توێژەران جۆرە رۆبۆتێکی زۆر وردیان پەرەپێداوە کە لە رێگەی خوێنەوە دەچنە ناو لەش و بە تیشکی رووناکی چالاک دەکرێن بۆ گەیاندنی دەرمان بە مێشک، ئەمەش هەنگاوێکی نوێیە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار. توێژەرانی پەیمانگای تەکنەلۆژیای کالیفۆرنیا تەکنەلۆژیایەکی نوێیان داهێناوە کە بریتییە لە رۆبۆتی نانۆیی زۆر بچووک، دەتوانرێت لە رێگەی دەرزییەوە بکرێنە ناو خوێن و بە بەکارهێنانی رووناکی چالاک بکرێن، تاوەکو یەکێک لە سەختترین بەربەستە سروشتییەکانی لەشی مرۆڤ ببڕن و دەرمان بگەیەننە مێشک.
⬅ Back home
Read full article ➡