Westga News · 26 Nov 2026
سەرچاوەیەکی سەربازیی بۆ وێستگەنیوز: هیچ هێزێکی عێراق بەرەو گەرمیان جوڵەی پێنەکراوە
وێستگەنیوز- نێچیر کەمال سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی دەڤەری دوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، هیچ جوڵەیەکی سەربازیی لە ناوچەی گەرمیان نەبوە، ئەوەش لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ وابڵاوکرایەوە کە سوپای عێراق بەرەو سنوری گەرمیان پێشڕەوی کردوە. سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی دەڤەری دوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ وێستگەنیوز باسی لەوەکردوە، "ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوە دەکەن هێزە بەرەو گەرمیان جوڵێنرابێت و هیچ جەڵەیەکی سەربازی لەناوچەی گەرمیان نەبوەو روینەداوە".
⬅ Back home
Read full article ➡