Kurdistan24 · 26 Nov 2026
دادگای عێراق سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ 8 هاووڵاتیی فەرەنسی دەرکرد
دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر هەشت هاووڵاتیی فەرەنسیدا سەپاند بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعش. هاوکات سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ دوو کەسی دیکە دەرکرد و بڕیاریدا دادگاییکردنی 10 تۆمەتباری دیکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2026،دادگاکە رایگەیاند، بڕیارەکان بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرکراون و هۆکارەکانی سووککردنی سزا لەبەرچاو گیراون، بۆ ئەوەی تاوانباران لە سزای لەسێدارەدان بەدوور بن.
⬅ Back home
Read full article ➡