964media · 26 Nov 2026
دەنگوباس هەبوو هێزی عێراق بەرەو چاڵە نەوتەکانی گەرمیان جوڵێندرابێت
964+ میلاد جەلال-گەرمیان لە بەیانییەوە دەنگوباس هەبوو کە گوایە هێزێکی سوپای عێراق بە ئاڕاستەی چاڵە نەوتەکانی گەرمیان جوڵەی پێ کراوە، بەڵام پەیامنێری 964 لە چوار سەرچاوەی پرسی کە ئاگایان لێیەتی، وتیان شتی وانییە. دەنگوباسەکەی هاتبوو بەم شێوەیە بوو: ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.11.2026 هێزێکی لیوای هاوبەشی سوپای عێراقی لە کەرکوکەوە بە ئاڕاستەی کفری جوڵێندراوەو بە دیاریکراوی بۆ ناحیە کوڵەجۆ کە بیرەنەوتی (چاڵاو خالید)ی لێیە.
⬅ Back home
Read full article ➡