Rudaw · 26 Nov 2026
لە ئامەددا سکاڵاکانی توندوتیژیی دژی ژنان لە ساڵێکدا بە رێژەی 36% زیادیکردووە
بەپێی ئامارەکانی تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی لە ئامەد لە باکووری کوردستاندا، لە ماوەی یەک ساڵدا سکاڵاکانی تایبەت بە تووندوتیژیی دژی ژنان و پێشێلکردنی مافەکان لە پارێزگای ئامەددا لە پێنج هەزار و 253 حاڵەتەوە بە رێژەی 36% زیادیکردووە و گەیشتووەتە حەوت هەزار و 145 حاڵەت. پارێزەر زیلان ئەسەن، نوێنەری ناوەندی مافەکانی ژنان لە سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە سەندیکاکەدا راپۆرتی ساڵی 2026ی تایبەت بە تووندوتیژیی دژی ژنانی راگەیاند.
⬅ Back home
Read full article ➡