Rudaw · 26 Nov 2026
ناوەندی جەلادەت بەدرخان لە دیمەشق خولی زمانی کوردی دەکاتەوە و عەرەبیش فێری کوردی دەکەن
ناوەندی میر جەلادەت بەدرخان لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریادا دەستی بە کردنەوەی خولی فێربوونی زمانی کوردی کردووە. جێگری بەڕێوەبەری سەنتەرەکە دەڵێت، ئامانجیان بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەبارەی زمانی کوردی، کولتوور و هونەری کوردی لەنێو هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی دیمەشقدا. ناوەندەکە رۆژی 13ی تشرینی دووەمی 2026 کراوەتەوە و تاوەکو ئێستا 15 کەس بۆ بەشداریکردن لە خولەکاندا ناوی خۆیان تۆمارکردووە. تەمەنی بەشداربووان لە 20 ساڵییەوە تاوەکو 60 ساڵییە. لە نەتەوەی عەرەبیش تێیدا بەشدارن.
⬅ Back home
Read full article ➡