ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە
Rudaw · 26 Nov 2026

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە؛ تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پرۆسەی چارەسەری و هەڵسەنگاندنی راپۆرتە مەیدانییەکانی تایبەت بە چۆڵکردنی 14 پەناگەی پەکەکە لە خواکوڕکدا دەبێت. رۆژی پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بۆ ئەنجامدانی دوایین کۆبوونەوەی ساڵی 2026 لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا (بێشتەپە)دا کۆدەبێتەوە. کۆبوونەوەکە کاژێر 14:00 بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەڕێوەدەچێت.


⬅ Back home Read full article ➡