Kurdistan24 · 26 Nov 2026
محەمەد ئیسلامی: پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی ئێران دوژمنانی ترساندووە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2026، محەمەد ئیسلامی، جێگری سەرۆککۆمار و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، دژایەتیی دوژمنان بەرامبەر بە وڵاتەکەی سەرچاوەی لەو ترس و نیگەرانییە گرتووە کە بەهۆی پێشکەوتنە زانستی و تەکنیکییەکانی ئێرانەوە دروست بووە. محەمەد ئیسلامی لە میانەی وتارێکدا لە رەشت گوتی: کۆماری ئیسلامی لە چەند ساڵی رابردوودا لە کەرتە جیاوازەکاندا بەرەو پێشچووە، ئەو جەختی لەوە کردەوە، پێشکەوتنی زانستی و تەکنەلۆژی کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە ستراتیژیی دەوڵەتدا.
⬅ Back home
Read full article ➡