هاونیشتمانیان بڕیارەکانی حکومەتی عێراق رەتدەکەنەوە؛ "دەیان هەزار کەس لە هەولێر لە شەقام بوون"
Rudaw · 26 Nov 2026

هاونیشتمانیان بڕیارەکانی حکومەتی عێراق رەتدەکەنەوە؛ "دەیان هەزار کەس لە هەولێر لە شەقام بوون"

دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندان لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و زاخۆ بەڕێوەچوو، قایمقامی هەولێر دەڵێ، "دەیان هەزار کەس" بەشدارییان کردووە. بڕیاریشە بە هەمان ئامانج لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان بکرێت. کاتی خۆپیشاندانەکەی هەولێر کاژێر 10:30ی بەیانی بوو، بەڵام پێش ئەوکاتەش هەزاران کەس لە نزیک قەڵای هەولێر کۆبوونەوە، هاونیشتمانیان بە ئاڵای کوردستانەوە بەشدارییان کرد و هەڕەشە و بڕیارەکانی حکومەتی عێراقیان دژی هەرێمی کوردستان رەتکردەوە.


⬅ Back home Read full article ➡