Kurdistan24 · 26 Nov 2026
کوشنەر: ئەوروپا و ئۆکرانیا هیچ پلانێکیان بۆ ئاشتی پێشکەش نەکردووە
نێردەی تایبەتی ئەمریکا رایگەیاند، پرسی ناکۆکییەکان لەسەر خاک هێشتا بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم گەیشتن بە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و جەختیش دەکاتەوە کە واشنتن لە هەڵوێستی مۆسکۆ تێدەگات. جارید کوشنەر، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "MD MEETS" لە یوتیوب و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماتیاس دۆیفنەر، سەرۆکی گرووپی میدیایی "ئەکسڵ شپرینگەر"ی ئەڵمانی، رایگەیاند: "هێشتا پرسی خاک و سنوورەکان چەقبەستوویی سەرەکییە لەبەردەم چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیادا."
⬅ Back home
Read full article ➡