PUK Media · 26 Nov 2026
یاریدەدەری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-ی کرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی11ی2026 ماتیاس ڤێلەر یاریدەدەری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-ی کرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازی کرا. دوایی دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری ماتیاس ڤێلەر لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە رێزەوە باسیی لە رۆڵ و دیپلۆماسییەتی سەرۆک مام جەلال کرد وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد و دۆستی دێرینی دەوڵەتی ئەڵمانیا کە هەرگیز ئەو مێژووە پتەو و هاوبەشە لە یاد ناکەین.
⬅ Back home
Read full article ➡