Rudaw · 26 Nov 2026
کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک
بە فەرمی کوردێک پۆستی فەرماندەی پۆلیسی کەرکووکی وەرگرت و ئەمڕۆ دەستبەکاربوو. رۆژی پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2026، عامر نووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی فەرمانی وەزاری، عەمید عیماد ئەڵماس حەمید تاڵەبانی پۆستی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکووکی وەرگرت و ئەمڕۆش دەستبەکاربوو.
⬅ Back home
Read full article ➡