Rudaw · 26 Nov 2026
ریال مەدرید تاکە تیپە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە
یانەی ریال مەدرید، بەفەرمی تاکە یانەی سەرکەوتووە بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ، دوای ئەوەی مانەوەی خۆی لە نێو 24 تیپی یەکەمی ریزبەندی خولەکەدا مسۆگەرکرد. ریال مەدرید سوودی لە ئەنجامە ناوازەکانی خۆی لە پێنج یاریی یەکەمی لە پاڵەوانێتییەکە وەرگرت، ئەمە جیا لە یەکسانبوونی پاریس سانجێرمان بەرامبەر رۆما. یانەی ریال مەدرید بەبەدەستهێنانی 15 خاڵ لە پێنج یاری، پێشەنگی ریزبەندی قۆناخی خولی پاڵەوانێتییەکەی مسۆگەرکردووە، دوای ئەوەی لە دوایین یاریی خۆیدا بە 5 - 1 گۆڵ لە ئایندهۆڤنی بردەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡