نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە
Rudaw · 26 Nov 2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبوونەوە و دۆخی عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵیان لەبارەی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرد؛ هاوکات جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە. رۆژی پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبووەوە.


⬅ Back home Read full article ➡