Kurdistan24 · 26 Nov 2026
فرۆشی ئۆتۆمبێل لە عێراق بە رێژەی 31.1% دابەزی
ماڵپەڕی "Focus2Move" کە تایبەتە بە داتای بازاڕەکانی ئۆتۆمبێل بڵاویکردەوە، فرۆشی ئۆتۆمبێل لە عێراق لە 9 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا بە رێژەی 31.1% پاشەکشەی کردووە و 95,451 ئۆتۆمبێل تۆمار کراون. بەگوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕەکە، براندی (کیا) سەرەڕای دابەزینی فرۆشی بە رێژەی 27%، پێشەنگی بازاڕی گرتووە. لە دوای ئەویش (تۆیۆتا) بە دابەزینی 28.4% و پاشان (MG) بە دابەزینی 33.7% دێن. هاوکات (جیتۆر) بە تۆمارکردنی گەشەیەکی کەمی 0.3% لە پلەی چوارەمدا هاتووە و لە دوای ئەویش (نیسان) بە دابەزینی 27.4% دێت.
⬅ Back home
Read full article ➡