VAR · 26 Nov 2026
نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوان دەستی پێکرد
شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، باوەشێکی گەرمی بۆ نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام، لە کەناری دەریاچەی زرێبار کردەوە و چەندین هونەرمەند و شانۆکار لە باشووری کوردستان و ئێران بە بەرهەمە هونەرییەکانیان بەشدارییان تێدا کردووە. لە میانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە، نزیکەی 40 گرووپی هونەری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بەشدارییان تێدا کردووە، لە پاڵیشیدا چەندین چالاکی هونەری و توێژینەوەی زانستی و پێشانگەی کارە دەستییەکان و ئامادەکردنی خواردنە کوردەوارییەکان بۆ ماوەی چوار رۆژ پێشکەشدەکرێن.
⬅ Back home
Read full article ➡