Rudaw · 26 Nov 2026
حیزبوڵڵا چەکی رووپۆشکراو بە زێڕ دەداتە پارێزگاری پێشووی بابل و بەرپرسێکی حەشدی شەعبی
کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق چەکی رووپۆشکراو بە زێڕ دەدەنە پارێزگاری پێشووی بابل و بەرپرسێکی حەشدی شەعبی لەو پارێزگایەدا، بەهۆی هەڵوێستەکانیان بەرامبەر بە دۆسیەی جورف سەخر. ئەبوو تاڵیب سەعیدی، کە سەرکردەیەکی کەتیبەکانی حیزبوڵڵایە، چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف دەداتە هەریەک لە عەلی حەمدانی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەڕاست لە دەستەی حەشدی شەعبیدا و عەلی تورکی، پارێزگاری پێشووی بابل.
⬅ Back home
Read full article ➡