Rudaw · 26 Nov 2026
تاڵانیی نەوت لە جورف نەسر؛ لەژێرزەویدا شاردراوەتەوە و شەوان دوو هێندەیان بردووە
پێنج ساڵ لەمەوبەر دەست بە بەقاچاخبردنی نەوت لە جورف نەسردا (جورف سەخر) کراوە و لەژێر زەویدا کۆگە دروستکراوە بۆ شاردنەوەی نەوتەکە، بە سێ رێگە و بە تانکەر بۆ بەغدا گواستراوەتەوە و بەشەو بەقاچاخبردن دوو ئەوەندەی رۆژ بووە. ئەو زانیارییانە بەشێکن لە راپۆرتێکی نهێنی کە لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەر بە حکومەتی عێراق لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوت لە ناحیەی جورف نەسر لە پارێزگای بابلدا ئامادەیکردووە و کۆپییەکی دەست رووداو کەوتووە.
⬅ Back home
Read full article ➡