ئەگەری دەرکەوتنی ڕاستەوخۆی ئۆجەلان؛ هەنگاوێک بۆ پەلەکردن لە پڕۆسەی ئاشتی
Westga News · 26 Nov 2026

ئەگەری دەرکەوتنی ڕاستەوخۆی ئۆجەلان؛ هەنگاوێک بۆ پەلەکردن لە پڕۆسەی ئاشتی

وێستگەنیوز- نێچیرڤان کەمال بڕیارە لەرۆژانی داهاتوو، عەبدوڵا ئۆجەلان، بەشێوەی راستەوخۆ وتارێک پێشکەش بکات و داوا لە چەکدارانی پەکەکە بکات، لە قەندیلەوە بێنە خوارەوە و لەمەبەدوا لە تورکیا بژین. ئاژانسی (T24)ی تورکی بڵاویکردووەتەوە، لە 27ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەتورکیا ئەنجام دەدرێت و لەو کۆبوونەوەیە بریار دەدرێت ئۆجەلان بەشێوەی راستەوخۆ قسە بکات و داوا لە چەکدارانی پەکەکە بکات چەکەکانیان دابنێن و بگەڕێنەوە ناو تورکیا.


⬅ Back home Read full article ➡