Rudaw · 26 Nov 2026
کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، سەردانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)ی لە نووسینگەکەی لە پەرلەمانی تورکیا کرد. کۆبوونەوەکە، کە کاژێر 14:00ی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2026، دەستیپێکرد و نزیکەی کاژێرێکی خایاند. لەدوای کۆبوونەوەکە کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند کێشەکانی میدیایان لە تورکیا تاوتوێ کردووە. کڵچدارئۆغڵو، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەڤانان گوتی، "لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی مەهەپە باسمان لە کێشەکانی میدیا لە تورکیا کرد."
⬅ Back home
Read full article ➡