تەقتەق.. شانۆگەریی "وڵاتەکەم" نمایشکرا
Kurdistan24 · 26 Nov 2026

تەقتەق.. شانۆگەریی "وڵاتەکەم" نمایشکرا

شانۆگەریی "وڵاتەکەم"، لە دەرهێنانی نەوزاد جەوادە، بە زمانی تەنز و کۆمیدیا، باس لە بارودۆخی ئێستای وڵات، کێشە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندیی نێوان هاووڵاتی و نیشتمان دەکات، لە تەقتەق نمایشکرا. پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2026، نەوزاد جەواد، دەرهێنەری شانۆگەرییەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، "چیرۆکی نمایشەکە دەربارەی کوردستانە، کە لە دڵی هاووڵاتیانی جێگایەکی تایبەتی هەیە. لە ڕێگەی گفتوگۆ و دۆخە کۆمیدییەکانەوە، لەرێگەی ئەو شانۆگەرییەوە جەخت لە خۆشەویستیی وڵات و پاراستنی دەکەینەوە."


⬅ Back home Read full article ➡