عیراق هۆشداری لە فرۆشتن و دڕاندنی پاسپۆرت دەدات
PUK Media · 26 Nov 2026

عیراق هۆشداری لە فرۆشتن و دڕاندنی پاسپۆرت دەدات

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند: بەپێی ماددەی 15 لە یاسای پاسپۆرت، هەر کەسێک پاسپۆرت بفرۆشێت، بیکڕێت، بیدڕێنێت یان بەشێوەی نایاسایی گەشت و هاتووچۆ بکات، سزای زیندانیکردن دەدرێت کە لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت. عەقید محەمەد عەلی حەسون وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: یاسای پاسپۆرت ژمارە 32ی ساڵی 2015 سزای بۆ پاراستنی بەڵگەنامە رەسمییەکان و ڕێگری لە خراپ بەکارهێنان و دەستکاریکردنیان داناوە و ماددەی 15 چوار جۆرە سەرپێچیی دیاریکردووە.


⬅ Back home Read full article ➡