Rudaw · 26 Nov 2026
لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت
لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا، داتای کەسیی نزیکەی 1.2 ملیۆن دانیشتوو و فەرمانبەر لە 82 شارەوانیی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا دزراوە، کە بە گەورەترین هێرشی لەو جۆرە دادەنرێت، کە لەو هەرێمەدا تۆمارکرابێت. رۆژی چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، تەلەڤیزیۆنی فەرمیی بەلجیکا لە زاری کۆمپانیای ئاسایشی ئەلیکترۆنیی (سیکیوتێک) و ناوەندی نێودەوڵەتیی (SOCRadar) بڵاویکردەوە، گرووپی هاککەرانی (گۆست هەنتەرز) توانیویانە بچنە نێو سێرڤەرێکی ناوەندیی تایبەت بە داتای ناوەندەکانی ریسایکلین لە فلاندەرز.
⬅ Back home
Read full article ➡