Kurdistan24 · 26 Nov 2026
پاکستان، سعوودیە و تورکیا رێککەوتنی بەرگریی هاوبەش کارادەکەن
وەزیری بەرگریی پاکستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان پاکستان، سعوودیە و تورکیا لە ئیسلامئاباد، هێرشەکانی حووسییەکان و کاراکردنی رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی نێوان ئەو سێ وڵاتە تاوتوێ کرا. پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2026، خواجە ئاسف، وەزیری بەرگریی پاکستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس گوتی: "وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی پاکستان، سعوودیە و تورکیا لە ئیسلامئاباد کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی کاراکردنی رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی نێوان هەرسێ وڵاتەکە".
⬅ Back home
Read full article ➡