964media · 26 Nov 2026
“یەک تۆزی ماوە بگاتە هەزار دینار”
964+ ئەحمەد شەمزین خەریکە نرخی یەک لیتری غازی ئۆتۆمبێل، کە بە غازی LPG ناسراوە، دەبێتە هەزار دینار و رۆژ دوای رۆژ گران دەبێت. 964 ئەم ئێوارەیەی پێنجشەممە سەرنجی وێستگەکانی فرۆشتنی بەنزین و غازی دا لە هەولێر، کە نرخی غاز لە 800 دینارەوە دەستپێدەکات و تا 850 دیناریش رۆیشتووە، ئەمەش دەبێتە بارگرانییەکی زۆرتر بۆ ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بە غاز کار دەکات. نرخی غاز بەراورد بە مانگی 8ی رابردوو دوو قات گرانبووە و هەنگاو و بە هەنگاو گران بووە و دیاریش نییە رۆژانی داهاتووش نرخەکەی دەگاتە چەند.
⬅ Back home
Read full article ➡