Kurdistan24 · 26 Nov 2026
سایلۆی هەولێر وادە و خشتەی دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی بڵاوکردەوە
سایلۆی هەولێر ئاگاداری جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە، ڕۆژی یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2026 دەست پێ دەکات و پارەکەش لە ڕێگەی بانکی (TBI) خەرج دەکرێت. بەگوێرەی ئاگادارییەکەی سایلۆی هەولێر، پێویستە جووتیاران لە ڕۆژانی دیاریکراودا و بەپێی ژمارەی زنجیرەکانیان ئامادە بن. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو جووتیارانەی گەنمەکانیان لە سایلۆی قوشتەپە بە بازاڕ کردووە، هەر لە سایلۆی قوشتەپە چەکی پارەکانیان وەردەگرنەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡