Kurdistan24 · 26 Nov 2026
ترەمپ: دەرفەتی گەورە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا هەیە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، داوای لە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کردووە کۆتایی بە هەموو شێوازەکانی دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر ئەوروپا بهێنێت. ئەم داوایە هەفتەیەک پاش ئەوە دێت کە ترەمپ لە چین لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە و لەوێ وەسفکردبوو بە هاوڕێ. پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو داوایەی لە میانی دیدارێکی هەفتەی رابردووی لە شێنجنی چین ئاراستەی پووتین کردووە، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو جەنگەیە کە لە ئۆکرانیا بەرەو پێنجەم ساڵی تەمەنی دەچێت.
⬅ Back home
Read full article ➡