964media · 26 Nov 2026
پێشمەرگەیەک یەکەمی سەر ئاستی بەشەکەی بوو
+964 دەریا ئەحمەد- کۆیە رابەر سلێمان، پێشمەرگەیەکە کە دوای دابڕانێکی زۆر لە خوێندن، توانی بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەشی مێژووی ئێوارانی زانکۆی کۆیە بڕوانامە بەدەستبهێنێت. رابەر وەک خۆی چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە، سەرەتا لە قوتابخانە بێزار بووە و وازی لە خوێندن هێناوە، بەڵام دواتر هەستێکی جیاواز پاڵی پێوە دەنێت بۆ گەڕانەوە، ئەو دەڵێت: «وام لێهاتبوو کە بەلای زانکۆدا دەڕۆیشتم و دەمدیت هاوڕێکانم بوونەتە مامۆستا، دەموت خوایە منیش رۆژێک بێت بگەمە ئێرە».
⬅ Back home
Read full article ➡