Kurdistan24 · 26 Nov 2026
عێراقچی ئامادەیی تاران بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی کوەیت دەردەبڕێت
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەو رووداوەی کوەیتی بە گوماناوی وەسف کرد و رایگەیاند: وا دەردەکەوێت وەک پلانداڕشتنێکی پێشوەختە بێت بۆ شەڕ؛ هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ کوەیت و ئیتاڵیا بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی راگەیاند. پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیەتی: ئەوەی لە کوەیت روویدا گوماناوییە و وا دەردەکەوێت وەک پلانداڕشتنێکی پێشوەختە بێت بۆ شەڕ.
⬅ Back home
Read full article ➡