964media · 26 Nov 2026
“پشتگیری لە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەین”
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “دەم پارتی” رایگەیاند، پشتگیری لە گەرەنتیکردنی پێگەی دەستووری و دەستکەوتەکانی گەلی کورد و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لەسەر سەکۆیەکی دانوستانی ئاشتییانە و دیموکراسی دەکەن. دەم پارتی ئەمڕۆ پێنجشەممە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق بڵاوکردەوە، کە وەک هەڵسەنگاندن سەبارەت بە پێگەی دەستووری و پێشهاتەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان سەرنجی خۆیان خستووەتەڕوو.
⬅ Back home
Read full article ➡