Kurdistan24 · 27 Nov 2026
زیاتر لە 800 هەزار هاووڵاتی ئەمریکی جەژنی سوپاسگوزارییان بێ کارەبا بەڕێکرد
زریانێکی بەهێز لە کەناراوێکەوە بۆ کەناراوێکی دیکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە جەژنی سوپاسگوزاریی ئەمساڵدا کارەبای زیاتر لە 836 هەزار هاووڵاتی بڕاوە و چەندین بۆنە و چالاکیی ساڵانەش دواخراون. تۆڕی هەواڵیی "فۆکس نیوز"ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، زریانێکی بەهێز کە باهۆزی وێرانکەر، بارانی بەخوڕ و لافاوی کەناراوەکانی لەگەڵدایە، وڵاتەکەی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی بڕانی کارەبای زیاتر لە 836 هەزار ئەمریکی.
⬅ Back home
Read full article ➡