Rudaw · 27 Nov 2026
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سزای دڕان و فرۆشتنی پاسپۆرت 3 ساڵ زیندانییە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە هەر جۆرە دەستکاریکردن یان خراپ بەکارهێنانی پاسپۆرت و رایدەگەیێنێت بەپێی یاسا، سزای دڕاندنی پاسپۆرت یان بازرگانیکردن پێوەی، لە سێ ساڵ زیندانیکردن کەمتر نییە. عەقید محەممەد عەلی حەسوون، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی2026، رایگەیاند: "یاسای پاسپۆرت (ژمارە 32ی ساڵی 2015)، کۆمەڵێک سزای تووندی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە سەرپێچیی یاسایی بەرامبەر بەم بەڵگەنامە نیشتمانییە دەکەن".
⬅ Back home
Read full article ➡