Rudaw · 27 Nov 2026
کۆریای باشوور بۆ ئێران: بەشداری لە شەڕدا ناکەین
وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی دڵنیایی دایە تاران کە وڵاتەکەی هیچ نیازێکی نییە دەستوەردان یان بەشداری لە شەڕدا بکات، هیچ پلانێکیشی بۆ ناردنی سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نییە. بەگوێرەی راگەیێندراوی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سیئۆل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، چۆ هیون و عەباس عێراقچی تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین پێشهاتە سەربازی و سیاسییەکانی ناوچەکەیان کردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡