PUK Media · 27 Nov 2026
کەشناسی: سبەینێ ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و سبەینێ ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 27-11-2026 کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 10-20) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡